shex erfan ali 1

رابەری گشتی: حکومەتی رزگاری نیشتمانی بە ساوایی لەبار دەچێت

چوار ساڵ لەمەوپێش بە لایەنەکانم راگەیاند با ئێمە ریفراندۆم بکەین بۆ کۆنفیدراڵی نەک بۆ سەربەخۆیی
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی رزگاری نیشتمانی ھەر بە ساوایی لەباردەچێت ، چونکە لە دەرەوەی یەکێتی و پارتی ھەر ھێزێکیتر بێت حکوومەت دروست بکات ناتوانێت.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاند، پێشتر چەند باسی ریفراندۆمان کردووو داوامان کردووە ریفراندۆم وەک چەکێکی دیپلۆماسی بەکاربێت.

وتیشی، لە دانیشتنەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم پێش چوار ساڵ کە بە ئامادەبوونی ھەموو لایەنەکان ئەنجام دران، لەوێ راوبۆچوونی خۆمان وتووەو ئەوەمان راگەیاند، دەکرێت ئێمە ریفراندۆم یان ھەر شتێکیتر بکەین بۆ بابەتی کۆنفیدراڵی سوودی لێوەربگرین نەوەک بۆ بابەتی سەربەخۆیی، shex erfan ali 7چونکە سەربەخۆیی سیستمی ئیقلیمی و جیھانی قبووڵی ناکات، دواتر ئەو سیستمەی خۆشمان کە ھەمانە سیستمێکی شلەو بەرگەی ھیچ قەیرانێک ناگرێت لە قەیرانی ئەمنی و سەربازی و ئابووری، ئەنجامەکەشمان بینی کە وابوو.

رونیشیکردەوە، چەندە دۆخە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکە فشاریان ھەبووە لەسەر دۆخی ھەرێم، بەڵام خودی سیستمەکەی ھەرێم کە ھیچ ستراتیجییەتێکی بەرگری نەبوو بۆ خۆی، ئەوە بووە ھۆی ئەوەی ئەو شپرزەییە لە ماڵی کورددا دروست ببێت و بەو شێوازەمان لێبێت کە لێمان ھات.

ئاشکراشیکرد، پێش ریفراندۆم ھەموو دنیا ئاگاداری ھەرێمی کوردستانیان کرد کە لەم قۆناغەدا ئەوە نابێت، ئەو ھۆشدارییەش لە وڵاتانی دراوسێ‌ و ئەمریکاو ئەورووپا بەتایبەت تورکیا دراو وەزیری دەرەوەی تورکیاو وەزیرانی تریش ھاتن و قسە کرا لەو بارەیەوە، بەڵام بۆ بەم ئاقارەدا رۆشت ئێمە ئاگادار نین، ئێستاش ئەو دۆخە گۆڕاوەو گۆڕانکارییەک بووە لە کوردستان و ھەرێم ئەوەی قبووڵ کردووە، بابەتی کەرکووک یەکێک بوو لە کێشە ھەرەگەورەکان لەگەڵ بەغدا، ئێستا کێشەی کەرکووک گەڕاوەتەوە بەغدا، حکوومەتی ھەرێمیش تاڕادەیەک ئەوەی قبووڵکردووە کە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان حکوومەتی بەغدا سەرپەرشتیان بکات تا دادگا یەکلایان دەکاتەوە، ئێستا ئەم سنوورەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی تیادایە حکوومەتێکە ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ ھیچ تێبینییەکیان لەسەری نییە، لەسەر خودی ھەرێمەکەش تێبینیان نییە، بۆیە دەکرێت ھەنگاوەکان بگیرێنەبەرو دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە کە بەرەو ئاساییبوونەوەش ھەنگاو دەنێت، ئەوەی ماوە تەنھا بەغدایە کە گوشارێکی زۆری لەسەرە لە لایەن حەشدی شەعبی و ئەو ھێزانەی کە پشتیوانی حەشدی شەعبی دەکەن کە ئەوان حەز ناکەن تەنانەت ھەرێمیش ھەبێت.

حکومەتی عێراقی بەردەوام داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆم دەکات بۆ ئەوەی دانوستانەکان دەست پێ بکات،shex erfan ali 9 لەوبارەوە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، بابەتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان جیاوازە لە بابەتی سڕکردن، حکوومەت خۆی دەتوانێت ئەنجامەکە سڕ بکات، بەڵام بۆ ھەڵوەشاندنەوە، مێژوویەکەو رۆشتووە تازە حکوومەت ناتوانێت ھەڵی بووەشێنێتەوە، بەڵام دادگای فیدراڵی بەغدا ئەو پڕۆژەیەی وەستاندووە، ئەگەر حکوومەتی بەغدا بیەوێت دەست بە گفتوگۆو دانوستان بکات لەگەڵ ھەرێم ئەوا پێناچێت ئەوە کێشە بێت، چونکە ریفراندۆم سڕ کراوەو رەنگە ئەمریکاو دۆستەکانیتریش ئەوەیان بەلاوە باش بێت.

وتیشی، نابێت بەغدا پێی وابێت لەم قۆناغەدا دژایەتیکردنی کورد بۆچوونەکانی لەناو ماڵی خۆی زیاد دەکات، ھەروەھا ئەوە بۆی دەبێتە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ خۆی تا لە پڕۆژەی ھەڵبژاردنی داھاتوو بە قازانجی خۆی سوودی لێوەربگرێت، ئەو شتانە خراپە و لەماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوو ناوەند بەو ھۆیەوە کارێکی کردووە لەگەڵ ھەرێم ھیچ متمانەیەک نەمێنێت.

سەبارەت بە ھەڵوێستی تورکیا لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ھەرێم، رابەری بزووتنەوە رونیکردەوە، ئێمە سوپاسی تورکیا دەکەین کە ئەو ھیچ ھەنگاوێکی عەمەلی نەنا بۆ ئەوەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان زیانی لێبکات، ئەوەی کراوە تەنھا گلەیی بووە لە رێگەی کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنەوە، ھەقی خۆشیانە کە گلەیی بکەن، چونکە چەند جارێک ھەرێمی کوردستانیان ئاگادار کردەوە لەوەی کە ریفراندۆم زیان بە ھەرێم دەگەیەنێت.

وتیشی، ئەوان گلەییان کردووە، بەڵام وەک ھەنگاوی عەمەلی لەوەی دەروازە سنوورییەکان دابخەن یان فشار بخەنە سەر ھەرێم لە رووی سەربازییەوە کە کۆمەڵێک شت بکەن، ئەوانەیان نەکردووە، بۆیە ئێمە لەو رووەوە سوپاسیان دەکەین، خەڵکیتر کردوویەتی بەڵام ئەوان نەیانکردووە و ئومێدمان وایە ئەو پەیوەندییانە وەک جارانی لێبێتەوە و بەرەو باشتر بڕوات لە جاران و گەشە بکات.shex erfan ali 8

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشەکە لەوەدایە حکوومەتی نیشتمانی کێ دروستی دەکات، کێشەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان سیستماتیکە واتە لە رووی سیستمەوە ھەرێم سیستمێکی خراپی ھەیە، ئەوەش دوو ھێز لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و بوونیان ھەیە، ئەم دوو ھێزە سەربازو ئاسایشیان ھەیەو پێگەیەکی خۆشیان ھەیە لە سلێمانی و ھەولێر، حکوومەت ھەرچی بێت دەبێت ئەم دوو ھێزە دروستی بکەن. لە دەرەوەی ئەو دوو ھێزە ھەر ھێزێکی تر بێت حکوومەت دروست بکات ناتوانێت و ئەو حکوومەتە لە کوێ دادەنێت.

وتیشی، لەبەر ئەوە کێشەی ھەرێمی کوردستان کێشەی سیستماتیکەو وەک کێشەی دەوڵەتێکی تر لەوانەش یۆنان نییە کە چەند جار قەیرانی بەسەردا ھاتووە، بەڵام لەبەرئەوەی سیستمێکی ھەیەو دامەزراوەی خۆی ھەیە لە سوپاو ئەوانە کێشەکانی چارەسەر بووە، بەڵام ئێمە نە دامەزراوەیەکمان ھەیە بە ناوی سوپاوە نە دامەزراوەیەکمان ھەیە بە ناوی ئەمنەوە، بۆیە لە ھەرێمی کوردستان ناتوانرێت حکوومەتی رزگاری نیشتمانی دروست بکرێت، لەبەر ئەوەی شوێنێکی نییە تیایدا دابنرێت، ھێزێکیش لە دەرەوەی ئەو دوو ھێزە ئەگەر ئەو حکوومەتە دروست بکات بە ساوایی لەبار دەچێت، بۆیە ئەو ھێزانەی ئێستا ھەن ناچارن ھەر ئەوان حکوومەت دروست بکەن، بەڵام دەکرێت دەموچاوەکان بگۆڕن و چاکسازی بکرێت، یان ھەوڵ بدرێت لەو ھەڵانەی کراوە سوود وەربگیرێت، ئەگینا ئەوەی باسی لێوەدەکرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نیشتمانی لە سەرەتاوە لەبار چووە و ئەگەر ئەو دوو ھێزە یارمەتی نەدەن شتی وا نابێت.shex erfan ali 2

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بوونی ھێزی دەرەکی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بە زیان بۆ ھەرێم ناو دەبات و ھۆکاری گەشەکردنی ئەو ھێزانەش بۆ لاوازی و ململانێی دوو پارتی دەسەڵاتداری ھەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە، ئەو دەڵێت، لە عێراقدا لە دوای رووداوەکانی ٢٠٠٣ تا ئەمڕۆ، چەندین ھێز لەم وڵاتەدا ھەیە، لە ھێزی وڵاتانی دراوسێ یان ھێزی وڵاتانیتر لە ئەورووپاو ئەمریکا لە عێراق بوونیان ھەیە، ئەو ھێزانەش زۆرجار نەگبەتیان ھێناوە بۆ خەڵکی عێراق.

وتیشی، ئەگەر بۆشایی ھێز ھەبوو لە شوێنێکدا ئەوکات یەکێکیتر دێت پڕی دەکاتەوە، ئێمە لە ھەرێمی کوردستان ئەو ململانێیەی لە نێوان پارتی و یەکێتی لەماوەی رابردوودا ھەبووە وایکردووە یان پەنا ببەنەبەر ھێزێکیتر یان چاوبنوقێنن لە ئاست ئامادەیی ھێزێکیتردا بۆ ئەوەی پشتیوانیان بێت دژ بە ھێزەکەیتر.

ئاشکراشیکرد، بێھێزی و ململانێی ئەم دوو ھێزە وایکردووە ھێزگەلێکیتر لە کوردستان بوونیان ھەبێت کە ئەوەش بە خراپی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان دەشکێتەوە.

shex erfan ali 6رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستان لە دوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم بە شتێکی خراپ ناودەبات و رایگەیاند، حکوومەت بۆ خۆی ئیدانەی ئەو کارەی کردو رایگەیاند ھیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئیسرائیل نییە، ئەگەر کەسێک ئەوەی کردبێت مانای وا نییە ھەموو خەڵکی کوردستان وای کردبێت و خەڵکەکە بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نییە.

Save

Save

Save

Save

Save

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

PHP Warning: file_exists(): File name is longer than the maximum allowed path length on this platform (260): C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs/wp-content/themes/new theme/single-post-%d8%b1%d8%a7%d8%a8%db%95%d8%b1%db%8c-%da%af%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d8%ad%da%a9%d9%88%d9%85%db%95%d8%aa%db%8c-%d8%b1%d8%b2%da%af%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d9%86%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8.php in C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs\wp-includes\template.php on line 518 PHP Warning: file_exists(): File name is longer than the maximum allowed path length on this platform (260): C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs/wp-content/themes/new theme/single-post-%d8%b1%d8%a7%d8%a8%db%95%d8%b1%db%8c-%da%af%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d8%ad%da%a9%d9%88%d9%85%db%95%d8%aa%db%8c-%d8%b1%d8%b2%da%af%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d9%86%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8.php in C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs\wp-includes\template.php on line 521 PHP Warning: file_exists(): File name is longer than the maximum allowed path length on this platform (260): C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs/wp-includes/theme-compat/single-post-%d8%b1%d8%a7%d8%a8%db%95%d8%b1%db%8c-%da%af%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d8%ad%da%a9%d9%88%d9%85%db%95%d8%aa%db%8c-%d8%b1%d8%b2%da%af%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d9%86%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8.php in C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs\wp-includes\template.php on line 524