دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۳/١١/۲۰۱۷ ڕێزدار مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری هەولێر بە ئامادە بوونی بەڕێزان دکتۆر عبداللە وەرتی و مامۆستا احمدگەرمیانی و کمال زراری پێشوازی کرد لە بەڕێز محمد عاکف کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لەهەرێمی کوردستان کە سەردانەکەی بە مەبەستی کۆتایی هاتنی ئەرکی قونسولی گشتی تورکیا بوو لەهەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان لەپەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیاو بزووتنەوی ئیسلامی و تورکیا کردەوەو جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پەیوەندیەکانی هەرێم و تورکیا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی جاران.
هەروەها قونسوڵی تورکیا ڕۆڵ و پێگەی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرز نرخاند و سوپاسی بەڕێز ڕابەری گشتی کرد سەبارەت بەهەڵوێستەکانی بەرامبەر پرسە سیاسیەکان.
لە بەرامبەردا بەڕێز ڕابەری گشتی سوپاسی قونسوڵی گشتی تۆرکیای کرد بۆ سەردانەکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەکاری داهاتوویدا.
هەروەها بەڕێز ڕابەری گشتی سوپاسی حکومەتی تورکیای کرد کە یەکەمین ووڵات بوو کۆمەکی خێرای گەیاندە لێقەوماونی بوومەلەرزەکەی هەڵەبجەو دەربەندیخان.