سوپاس و پێزانینی گەرممان ئاراستەی تاك بەتاکی خوشك و برایانی ئەندام لە کۆنفرانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەین

بسم الله الرحمن الرحیم..
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی رسول الله و علی آله و صحبه و من والاه..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەناوی خۆم و برایانم لە شورای ناوەندی سوپاس و پێزانینی گەرممان ئاراستەی تاك بەتاکی خوشك و برایانی ئەندام لە کۆنفرانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەین.
سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بەشێوەیەکی سەردەمیانە و جوان بە نوێنەرایەتی کەرتەکانیان پێشنیاری شیاو و ڕەخنەی بونیاتنەریان گرت ، کە بووە هۆی دەوڵەمەند کردنی کۆنفرانسەکە و بەڵێنیان پێ دەدەین بە پشتیوانی خوای گەورە هەموو ئەو ڕاسپاردە و ووتووێژانەیان جێ بەجێ دەکەین.
هەروەها سوپاسی ئەو گەنجە بە توانایانەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس دەکەین کە زۆر ماندوو بوون تا کۆنفرانس بەو شێوەیە سەرکەوتوو ببێت.
سوپاسی ڕاگەیاندکاران دەکەین کە لە تەغطيە و گواستنەوەی کۆنفرانسەکەدا ئەرکیان کێشا.
سوپاس بۆ برایانی پاسەوان و چاودێر کە ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی ئاسایشی هۆڵەکەدا بینی.
جارێکیتر سەرکەوتنی کۆنفرانسی حەوتەم لە هەموو ئەندام و لایەنگران و دۆستانی بزووتنەوەی ئیسلامی پیرۆز دەکەین..
هەر شاد و سەربەرز بن..
عیرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەەی ئیسلامی
پێنجی ڕەجەب ۱٤٤۰ ـ ۱۲ی ئازاری ۲۰۱۹ ـ سلێمانی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *