پیرۆزبایی مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز بە‌بۆنە‌ی جە‌ژنی ڕە‌مە‌زانە‌وە‌…

پیرۆزبایی مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز بە‌بۆنە‌ی جە‌ژنی ڕە‌مە‌زانە‌وە‌…

بسم الله الرحمن الرحيم

(ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)
بەبۆنەى جەژنى رەمەزان و كۆتايى سەركەوتوانەى مانگێك لەراهێنانەوەى رۆح و جەستەمان لەسەر خۆڕاگرى و ئيستيقامە لەسەر عيبادەت و خواپەرستى، پيرۆزبايى گەرم لەتێكڕاى موسڵمانى كوردستان و جيهان دەكەم و لەخواى گەورە دەپاڕێمەوە عيبادەت و رۆژووى مانگى پيرۆزى رەمەزانى لێ وەرگرتبين و جەژنمان بۆ بكاتەوە بەوێستگەى جۆشدانەوەى دڵەكان بۆ برايەتى و يەكڕيزى و تەبايى. بەداخەوە ئەمساڵيش جەژنى رەمەزانى گەلەكەمان هاوكاتە لەگەڵ چەندين قەيرانى ئاڵۆزى سياسى ، لەخواى گەورە داواكارين ئەم جەژنە پيرۆزەمان بۆ بكاتە مايەى كۆتايى قەيرانەكان و ئاڵۆزى و نەهامەتييەكانى ناو جيهانى ئيسلامى.. جارێكيتر لەهەموو لايەك پيرۆزبێت..

عيرفان علي عبدالعزيز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *