DSC_0045

جه‌نابی ڕابه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كرد…

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ 14/9/2017 له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی جه‌نابی ڕابه‌ری گشتی له‌شاری سلێمانی سازكرا كه‌ نزیكه‌ی 150 كادیری پێشكه‌وتووی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و مه‌كته‌به‌كانی تر به‌شداربوون.
ئه‌مه‌ دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانه‌ له‌پاش كۆنگره‌ی یانزه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌ به‌رنامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌نابی ڕابه‌ری گشتی باسی ڕێوشوێنی به‌هێزبوونی سه‌رجه‌م ئۆرگان و مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كانی كرد، جه‌نابیان گوتیان كه‌ ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتر بدرێت به‌ بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دووباره‌ بتوانین سیسته‌می كارمان ڕێكخه‌ینه‌وه‌ و هه‌نگاوی جدی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ڵگرن.
جه‌نابی ڕابه‌ر له‌ ته‌وه‌رێكی تردا باسی بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی ئاینده‌و پرسی ڕیفراندۆم و ئه‌م هه‌لوومه‌رجه‌ی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان كرد كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ دۆخێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار، وه‌ جه‌نابیان ڕه‌خنه‌یان گرت له‌سه‌ر ناشه‌فافی حكومه‌ت و گه‌نده‌ڵیی، وه‌ پێیان وایه‌ به‌ هه‌وڵ و جوهدی هه‌موو لایه‌نه‌كان و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م دۆخه‌ باش ده‌بێت.
له‌ دواییدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ئۆرگانه‌كان به‌شدارییان له‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌رفراوانه‌كه‌دا كرد و له‌لایه‌ن جه‌نابی ڕابه‌ری گشتی-یه‌وه‌ وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیار و گوزارشته‌كان درایه‌وه‌.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ زیاتر له‌ 5 كاتژمێری خایاندوو به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.

DSC_0033

DSC_0045

DSC_0035

DSC_0038

DSC_0049

DSC_0051

DSC_0053

DSC_0055

DSC_0058

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

PHP Warning: file_exists(): File name is longer than the maximum allowed path length on this platform (260): C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs/wp-content/themes/new theme/single-post-%d8%ac%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%a7%d8%a8%db%8c-%da%95%d8%a7%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%db%8c-%da%af%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%be%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d9%83.php in C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs\wp-includes\template.php on line 518 PHP Warning: file_exists(): File name is longer than the maximum allowed path length on this platform (260): C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs/wp-content/themes/new theme/single-post-%d8%ac%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%a7%d8%a8%db%8c-%da%95%d8%a7%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%db%8c-%da%af%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%be%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d9%83.php in C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs\wp-includes\template.php on line 521 PHP Warning: file_exists(): File name is longer than the maximum allowed path length on this platform (260): C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs/wp-includes/theme-compat/single-post-%d8%ac%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%a7%d8%a8%db%8c-%da%95%d8%a7%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%db%8c-%da%af%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%be%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d8%b4%d8%aa%db%8c-%d9%83.php in C:\Inetpub\vhosts\maktabirabar.com\httpdocs\wp-includes\template.php on line 524